بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەتۆمەتی قۆڵبڕین، فێڵکردن، پارە وەرگرتن بەکەسوکاری شەهید و پێشمەرگە، تۆمەتبارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیرکرا.
لەڕاگەیەێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە و رایگەیاند: "تۆمەتبارێکی تەمەن ٣٠ ساڵی دانیشتوی تەکیەی کاکەمەند بەناوی "ٲ.ق.ف" دەستگیرکرا، لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی کردووە بەکەسوکاری شەهید، پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە بەناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازی ساختە خۆی ناساندوە، بەڵێنی پێداون کەخانویان بۆبکڕێت بەمەرجێک ٢٠٪ـی نرخی خانوەکەی پێبدەن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لەئەسنای لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کەبڕی ٢٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە هاووڵاتی "ش.ح .م" وەرگرتووە کەخێزانی شەهیدێکی پێشمەرگەیە، پەیوەندی بەکەسێکی دیکەشەوە کردوە لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە بڕی ٦ ھەزار دۆلاری ئەمریکی لێوەربگرێت لەبەرامبەردا خانویان بۆ بکڕێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "تۆمەتبارەکە فریا ناکەوێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت، لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێری ورد دەکرێت و لەناوبازاڕی چەمچەماڵ دەستگیر دەکرێت".
لەبارەی سزادانی تۆمەتبارەکەوە لە ڕاگەیەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسێکەی بەردەوامە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی داوایەک لە ھاووڵاتیان دەکات و ڕادەگەیەنێت: "لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی پەیوەندی بکەن بەئاسایشی سنوورەکەیانەوە بۆ بەدواداچون لەڕاستی، دروستی بابەتەکان و لێکۆڵینەوەکردن لەو بارەیەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق