سروە خۆشناو_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت،لەدەستووردا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی.
دوێنێ پێنجشەممە،۱۲ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰،محەمەد غەزی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرمانی عێراق ڕایگەیاند:"لەدەستووردا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ماددەیەکی یاسایی هەیە ئاماژەدەدات بەوەی کە پەرلەمان دەتوانێت خۆی هەڵبووەشێنێتەوە".
ناوبراو باسی لەوەشکرد:" بۆ جێگرتنەوەی پەرلەمانێکی تر پێویستە لەماوەی ٦٠ رۆژدا هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجامبدرێت ئەگەر حکومەتی عێراق پێداگری بکات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە حوزەیرانی ٢٠٢١ـدا ئەوا پێویستە ٦٠ رۆژ پێشتر پەرلەمان خۆی هەڵبووەشێنێتەوە".
لەکۆتایشدا ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد:" بەپێی یاسا پەرلەمان دەتوانێت بە دوو شێواز هەڵبوەشێتەوە یەکەمیان لەلایەن یەک لەسەر سێی ئەندام پەرلەمانەکانەوە داوایەک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەکرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق