نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خویان لەبارەی پرسێکەوە ڕادەگەیەێنن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 نوفمبر 2020

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خویان لەبارەی پرسێکەوە ڕادەگەیەێنن



ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکات، بێسەروشوێنکردن لە یاسا خۆجێییەکانی تاوانەکان جێبکاتەوە و گەرەنتی بدات،بەوەی کە هیچ کەسێک لە شوێنی نادیار دەستبەسەر ناکرێت.


لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بێسەروشوێنکردن، حکومەتی عێراق دوو لیژنەی بۆ شوێنکەوتنی راستییەکان داناوە لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٨، هەروەها بنەمای یاسایەکی داڕشتووە بۆ پاراستنی خەڵک لە شوێنبزرکردن، کە هێشتا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە.


لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە بێسەروشوێنبووان، لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی عێراق دەڵێ "پێشوازی لەو رێوشوێنانە دەکەین، بەڵام زۆر بەداخین بۆ بەردەوامبوونی شوێنبزرکردن لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و رزگاربوون لە سزا".


ئەولیژنەیە داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات، خێرابن لە پێداچوونەوە بە یاسای پاراستنی خەڵک لە بێسەروشوێنکردن، بەجۆرێک لەگەڵ رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت لەپێناو پاراستنی هەموو کەسێک لە بێسەروشوێنبوون، لەگەڵ وتوێژکردن لەگەڵ هەموو خاوەن بەرژەوەندییەکان، لەوانە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. لیژنەکە هۆشداری دەدات لەوەی دواکەوتن لە (کارکردن بەو یاسایە)، بووەتە هۆی بەردەوامیی بە تاوان نەبوونی تاوانی بێسەروشوێنکردن لە وڵات.


 هەروەها نیگەرانە لە نەبوونی داتای باوەڕپێکراو لەبارەی حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردن لە عێراق و ئەو تەرمانەی ناسنامەیان نادیارە و گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش،

لەبەشێکی دیکەدا، لیژنەکە داوای لە عێراق کردووە، داتابەیسێکی یەکگرتوو بۆ هەموو وڵات دابنێت، بۆ تۆمارکردنی هەموو حاڵەتەکانی ونبوون لە عێراق لە ساڵی ١٩٦٨وە.


بەپێی لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتیی،عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان کە زۆرترین کەس لێی بێسەروشوێن کراون،دەشڵێت زانیاریمان پێگەیشتووە سەبارەت بەھەبوونی ٤٢٠ شوێنی نھێنی لەعێراقدا بۆ دەستبەسەرکردن،بۆیە داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەوبانگەشانە بکات و ئەو شوێنانە دابخات وبیانکاتەبنکەی دەستبەسەرکردنی ئاسایی و تۆمارکراو،ھەروەھا ھەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەربۆ دڵنیاییدان لەوەی ھیچ کەسێک لە داھاتوودا بە نھێنی دەستبەسەر ناکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق