ئابووری ــ نوێ ژین
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ماوەی چەند مانگێکە بەردەوم لە بەرزبونەوە و دابەزین دایە و جێگیری بەخۆیەوە نەبینیووە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٨ دۆلار و١٨ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٥ دۆلار و ٥٢ سەنت دەفرۆشرێت.
بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئاسترا زێنێکای بەریتانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی۹۰٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر نرخی نەوت.