سروە خۆشناو_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە پەڵكانە روودەدات پیلانە و تەعریبە، ھیوادارین لایەنی سەربازی لەم كێشەیە لایەنگری نەكات.
رێبوار تەھا، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە پەڵكانە روودەدات پیلانە و تەعریبە، ھەندێك ھاوكاریش لە بەغداوە بۆ تەعریبە ھەیە و ھەندێك دامودەزگای دەوڵەت ئاسانكاری بۆ كردون".
ناوبراو وتیشی: "ئێمە ھەموو تەدەخولێكی سەربازی رەتدەكەینەوە، ھیوادارین لایەنی سەربازی لەم كێشەیە لایەنگری نەكات، ھەروەھا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم كێشانە كار بە ماددەی ١٤٠ بكرێت".
لەلایەکی دیکەوە جەمال شوكر، پەرلەمانتاری كورد و ئەندامی لیژنەی ماددەی ١٤٠ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "پێشتر كار لەسەر ماددەی ١٤٠ كراوە و چەند پێشنیازێك دراونەتە حكومەتی عێراق ھەندێكیان بوون بە بڕیار".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەداخەوە حكومەتی عێراق كەمتەرخەم بووە لە جێبەجێكردنی پێشنیازەكانی لیژنەكە و بڕیارەكانی خۆیان ئەو دۆخەی ئێستا لە پەڵكانە ھەیە، لە زۆربەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ھەمان دۆخ لە ئارادایە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق