ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ھاتوچۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و پاکردنەوە تونێلی پێشڕەو، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕوی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراەێکدا ڕایگەیاند"لە رۆژی دووشەممەوە تاکو شەوی چوارشەممە تونێلی پێشڕەو بەڕوی شۆفێراندا دادەخرێت".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ڕۆژانەدا لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی شەو کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوە لە تونێلەکەدا دەکرێت،وە ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لەوکاتەدا تونێلەکە بەکارنەھێنن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق