عێراق .. هەنگاوی نوێ دەنێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکاری - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 12 ديسمبر 2020

عێراق .. هەنگاوی نوێ دەنێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکاری




هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


‏‎  سەرۆك كۆمار رایگەیاند:" عێراق ھەنگاوی خێرا دەنێت بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمھێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میکانیزمی تەندروست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری کەشوھەوا.




ئەمڕۆ شەممە ۱۲کانونی یەکەم ۲۰۲۰ "بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی ووتارێکدا لە کۆنگرەی لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا رایگەیاند:"‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق  ۲۲ ئەیلول ۲۰۲۰" پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوای پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست".



لەمیانی کۆنگرەکەدا کە:" رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھاوکاری بەریتانیا و فەرەنسا میوانداری کردووە، بە بەشداری ٧٠ سەرۆک و سەرکردەی جیھانی، بەبۆنەی ساڵیادی پێنجەم ساڵەی راگەیاندنی رێككەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا".


 ناوبڕاو ئەوەشی خستە ڕوو:" لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی په‌سه‌ندکردنی ئەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان ئێن دیی سی  كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی ئابوورییەكی ژینگەپارێز بۆ ساڵانی ۲۰۲۰ بۆ ٢٠٣٠".


دەقی ووتارەکەی سەرۆک کۆمار:


‏‎"بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

‏‎خوشك و برایانی بەڕێز


‏‎بە ناوی كۆماری عێراقەوە، جوانترین و گەرمترین سڵاو و رێزتان ئاڕاستە دەکەم، سوپاسی بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و فەرەنسا و شیلی و ئیتاڵیا دەكەم، بۆ بانگهێشتكردنی عێراق بۆ بەشداریكردن لە کۆنگرەی لوتکە سەبارەت بە گەشوھەوا".


‏‎سه‌‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ سەخته‌ی که‌ عێراق به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ جەنگ و ململانێكان و بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گیرۆدەی زۆرترین لێكەوتە خراپەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بێت، بە رادەیەك بوونه‌ته‌ ئاستەنگ له‌بەردەم پەرەپێدانی ئابووری و پیشەسازی و تەكنەلۆجیا لە وڵاتەكەماندا".



وتیشی :"‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق لە ٢٩ ئەیلول ۲۰۲۰ پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست".


 

 ‏‎لە كۆتایدا هیواخوازم لە كار و ئەركە مرۆییەكانتان سەركەوتووبن، ئومێدەوارم نەخشە رێگای كۆبوونەوەكانی ئەم لوتكەیە بگەنە ئه‌نجام، بەو هیوایەی كاری پێكەوەیی دەوڵەتانی جیهان لە بواری ژینگەپارێزیدا بەردەوام بێت، هەوڵ و كۆششەكان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی گازە ژەهراوییەكان لە هەوادا سەركەوتووبن، پرۆسەی پشتیوانی دارایی نێودەوڵەتیش لە بواری ژینگەپارێزیدا دادپەروەری و شەفاف بێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق