ئایا شتێک هەیە بەناوی زمان قوتدان؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 12 ديسمبر 2020

ئایا شتێک هەیە بەناوی زمان قوتدان؟




 هاوژین محمد - تەندروستی - نوێ ژین


لە ڕاستیدا شتێک نیە بە ناوی قوتدانی زمان،بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات.




ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان ئەمانەن:


١-جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت.


٢-بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.


٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو ،زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.



٤-تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.


چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە ؟


١-لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات.


٢-دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.


٣-لەناکاو یەکێک

 دەست بەگیانەڵا دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی.


٤-کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.


چۆن چارەسەری بکەین؟


ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەکە بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت وەک لە وێنەکە نیشانم داوە.


ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە هەمان شوێن چارەسەر بکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق