ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا ڕاگەیەنرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 12 ديسمبر 2020

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا ڕاگەیەنرا


سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


شیروان میرزا ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەرێنی بووە و ئومێد هەیە هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن و کۆتایی بە دۆخی ناهەمواری مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بهێندرێت.


شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی عێراق ئەرێنی بووە و کۆبوونەوەیەکی باش بووە، هەردوولا پابەند بوونە بە جێبەجێکردنی مادەی ٧ی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە".


وتیشی،" شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەمێننەوە و کۆبوونەوەی تەکنیکی ماوە بڕیارە ئەمڕۆ و چەند رۆژی داهاتوو لیژنەی هونەری شێواز و چۆنێتی جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ماددەی ٧ی یاسای قەرز ئامادە بکات".


شیروان میرزا، کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتییە، ئەوەشی خستەڕوو،" ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن و کۆتایی بە دۆخی ناهەمواری مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بهێندرێت".


ئەمەش لەکاتێکدایە، کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كرا، كه‌ مانگی رابردوو یاساکە له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق