بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لە گوندێكی قەزای شارەزوور لەسەر كێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوودەدات، بەھۆیەوە ھاووڵاتیەکی تەمەن ٦٦ ساڵ دەکوژرێت.
كەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکە بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان، پاش پێدانی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی کرا و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەکە گیانیلەدەستدا".
لەبارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی قەزای شارەزوور ڕایگەیاند: "ھاووڵاتیەکە دانیشتووی گوندی جەرداسنی سەربە قەزای شارەزوورە، لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق