بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بانکی رافدەینی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ١٢ دابەش دەکرێت و مووچەخۆر دەتوانێت لە ڕێگەی کارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه مووچەکەی وەربگرێت.
بانكی رافده‌ین لە بەیانامەیەکدا رایگه‌یاند: "له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچەی مانگی ١٢ـی ٢٠٢٠ـی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌كه‌ن، هه‌ر مووچه‌خۆرێكیش له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌توانن له‌رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه له‌یه‌كێك له پارێزگاكان مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت".
لە چەند مانگی ڕابردوودا مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دوا کەوت، ئەمەش نیگەرانی مووچەخۆرانی لێکەوتەوە و حکومەتی عێراق دڵنیایی بە مووچە خۆراندا کە ھەڵەی مانگی ڕابردوو دووبارە نابێتەوە و مووچە لەکاتی خوی‌دا دابەش دەکرێت، بەمەش حکومەت پەنای بردەبەر وەرگرتنی قەرز بۆ ئەوەی کێشەی مووچە بۆ مانگەکانی دیکە دروست نەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دەرکرد و ڕایگەیاند، لە سبەی پێنجشەممەوە، دەست دەکرێت بەدابەشکرنی مووچەی مانگی ١٠ـە بەڵێبرینی ٪٢١ و یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق