شوان امین_ئابووری_نوێ ژین
گوتەبێژی حکوومەت ڕایگەیاند،٤۰۰ملیۆن دۆلار وەک داهات هەیە و ۲۰٥ ملیۆن دۆلاریان قەرزکردووە و کە پارەی بەغدا هات دەدرێتەوە بەخاوەن قەرزەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۳ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰،گوتەبێژی حکوومەت هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند:"۳٥٥ ملیۆن دۆلار كورتهێنانی بۆ مووچە هه‌یه و ته‌نیا ٤۰۰ ملیۆن دۆلاری وه‌ك داهات هه‌یه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه نزیكه‌ی ۲۰٥ ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كات و كاتێك پاره له به‌غداوه هات، ده‌درێته‌وه به خاوه‌ن قه‌رزه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌نێردرێت".
ناوبراو ووتیشی:" ۲٦٥ ملیۆن دۆلاره و ۲۰٥ ی ده‌درێته‌وه به قه‌رز و ٦۰ ملیۆن دۆلاری ده‌مێنێته‌وه و مانگی داهاتوو داده‌نرێته سه‌ر داهاتی هەرێمی کوردستان،کە بەغدا پارەکەی نارد،قەرزەکە لەپارەی بەغدا دەدەینەوە و ئەوەی لەپارەکەی بەغدا دەمێنێتەوە بۆ مووچەی داهاتوو هەڵیدەگرین".
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند:"کە به‌یانی پێنج شه‌مه ۳ـی ۱۲ـی ۲۰۲۰ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مانگی ۱۰
دابه‌ش ده‌كرێت به بڕینی رێژه‌ی ٢١% وه سه‌باره‌ت به پله تایبه‌ته‌كان به هه‌مان رێژه و میكانزمی پێشوودا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق