ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
فەڕەنسا، زۆرینەی پەرلەمان پەنادەباتە بەر ھەموارکردنەوەی یاسای "ئاسایشی گشتگیر" لە پێناو ھێورکردنەوەی خۆپیشاندەران.
دوای بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی فەڕەنسا و پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە، کە لە رۆژی شەممەی رابردوو لە دژی یاسای "ئاسایشی گشتگیر" دەستی پێ کرد و بووە هۆی برینداربوونی دەیان پۆلیس و دەستگیرکردنی چەند خۆپیشاندەرێک لە دژی پڕۆژە یاسایەک لە فەڕەنسا.
حکوومەتی فەڕەنسا دەیەوێت جارێکی دیکە کارەکانی بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی، رەوشەکە هێور بکاتەوە و دوای کۆبوونەوەیەک زۆرینەی پەرلەمانی فەڕەنسا بڕیاری دا کە هەموارکردنەوە بۆ ماددەی ٢٤ لە رەشنوسی یاساکە بەشێوەیەکی گشتی بکرێت کە بووە هۆی هەڵگیرساندنی ئەو خۆپیشاندانە گەورە.
یاساش، بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی پۆلیس سنووردار دەکات، رێکخراوە رۆژنامەوانییەکان پێیان وایە سەرکوتکردنی مافی تاکە کەسی و ئازادیی رۆژنامەوانییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق