سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
ھادی عامری و موقتەدا سەدڕ لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم بوون بە دوو بەرەوە، وتەبێژی سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێم، لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە، داهات و خەرجییەكانی هەرێم خراوەتەڕوو.
ئەمڕۆ ۲۷ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، سەمیر هەورامی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا، رایگەیاند :"لەگەڵ هەریەک لە حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتیش ئامادەبوون، کە لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠٢١ گفتوگۆکراوە" .
وتەبێژی سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێم، لە بەغدا ئاماژەی بەوەشدا "شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاو روونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خەرجییەكانی هەرێم، بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو، هەروەها جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق" حەسەن کەعبی " ستایشی هەوڵەکانی نزیككردنەوەی دید و تێڕوانینەكانی هەرێم، بەغدای کردووە".
ھادی عامری، ئەوەی خستەڕوو:" پێی ئاساییە کە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل رادەستبکریت، بەڵام بە مەرجێک بڕگەی" ج" لە ماددەی ١١ بگۆڕدریت، بەڵام بەرامبەردا موقتەدا سەدڕ داوای ھەموو دۆسیەی نەوت دەکات، یان رێژەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلەکە بگۆڕدریت، بۆ سەرووی ٣٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".
جەختیشی کردەوە :" رۆژی یەکشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێم رۆشتنە بەغدا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممەش، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانكاری هەرێم، چووە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکاندا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق