د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی یاوەری سەرۆک کۆمار کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 يناير 2021

د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی یاوەری سەرۆک کۆمار کرد




هاوژین  محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی دار ئەفتا بە سەرۆکایەتی شێخ مەهدی سومەیدەعی و شاندی یاوەری سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی پیاوانی ئاینی کرد بۆ رێگریکردن لە وتاری رق و کینە و هەوڵدان بۆ لێکترازان لە نێوان پێکھاتەکان .



ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷ کانوونی دووەم ۲۰۲۱" د.بەر هەم لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ڕایگەیاند:" کارە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە ھەوڵێکی شکستخواردووە بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و گەڕانەوە بۆ رابردوو".



 ھاوکات ئاماژەشیکرد:" بۆ ئەوەی رایگشتی باش درک بە پیلانی تیرۆرستان دەکات کە مەرامیەتی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان بکاتە ئامانج".



 دووپاتیشیکردەوە:" لە گرنگی چەسپاندنی سەروەری یاسا و پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانکاری.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق