ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان،پێشبینیەکانی کەش و ھەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەھەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور،سبەی ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت،ئەگەری بارانبارین ھەیە و لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت،لە سلێمانی ١٦ پلە دەبێت و لە دھۆک ١٥ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ١٩ پلە دەبێت.
سبەی،بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٥ پلە دەبێت،لەسلێمانی ١٤ پلە دەبێت،لە دھۆک ١٠ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ١٨ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق