هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین
ترەمپ بە دوور خستنەوەی لە کۆشکی سپی و سەرۆکایەتی ئەمریکا چەندین شت لەدەست ئەدات.
ترەمپ لە دواى دورخستنەوەى چى لەدەست دەدات؟
۱- بێبەش دەکرێت لەموچەیەکى ساڵانە کە بۆ سەرۆکانى پێشوو دابینکراوە و ساڵانە دەکاتە ۲۰۰ هەزار دۆلار.
۲- بڕینى دەرماڵەى گەشتە ساڵانەکانى کە دەگاتە ملیۆنێک دۆلار.
۳- بێبەش دەکرێت لەدابینکردنى پاسەوانى فیدراڵى بەدرێژایى تەمەنى.
٤- بێبەش دەکرێت لەوەرگرتنى هەر پۆستێکى ترى حکومیى و سیاسى جا لەڕێگەى دامەزراندنەوە بێت یاخود هەڵبژاردنەوە لەوانەش هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆکایەتى.
چەند كارتۆنێكی بەتاڵ رادەستی باڵەخانەی نووسینگەی جێبەجێكاریی لە نێو كۆشكی سپی، بۆ كۆكردنەوەی كەلوپەلەكانی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەكەی كران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق