بریارێکی نوێ لە بارەی شۆفێرانی تەکسیەوە دەردەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 يناير 2021

بریارێکی نوێ لە بارەی شۆفێرانی تەکسیەوە دەردەکرێت




هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین


لەگەل دەرچونی بریاری رێکخستنەوەی کاری تاکسی ولێدانی لۆگۆ لەتاکسیەکان  بریاردرا کەشوفێری تاکسی وەکو پیشەیەکی تایبەت بناسێنرێت.



 ئاماژە بەوەشکرا:" فەرمانبەر وکەسانی سلکی سەربازی وهێزی ناوخۆ لێ بێبەشکران وەبەپێ ی بریارەکە هەر کەسێک ببێت بەشوفێری تاکسی لەپاش تەواوکردنی رێکارەکانی لۆگۆلێدان دەبێت مۆلەتەگشتیەشی بگۆرێت  بۆمۆلەتی گشتی تایبەت بەتاکسی".



جەختیشکرایەوە:"ئەو رێکاریە پرسیارێکی زۆر ودلەراوکێیەکی زۆری لای شوفێرانی تاکسی دروستکردوە 

چونکە ئەوان واتێدەگەن کەمۆلەتەکەیان گۆری بۆمۆلەتی تایبەت بەتاکسی لێخورین ئیتر ناتوانن بارهەلگری گەورەی پێ لێبخورن بۆیە ئێمە بەپێویستی دەزانین ئەو رونکردنەوەیە بدەین".


هەر کەسێک مۆلەتی گشتی تاکسی هەبێت بەو مۆلەتە دەتوانێت هەمو جۆرە تاکسیەک وبارهەلگریش لێبخورێت وەهەروەها ئوتومبێلی تایبەتیش لێبخورێت".



 هاوکات:" کەسێک کەمۆلەتەکەی تەنها گشتی بێت بەو مۆلەتە بۆی نیە تاکسی سالۆن لێبخورێت بەلام بۆی هەیە ئوتۆمبێلی بارهەلگر وپاس وتایبەت لێبخورێت

واتا مۆلەتی لێخورینی گشتی "تاکسی" باشترو گشتگیرترە لەمۆلەتی گشتی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق