بەرھەم ساڵح: ڕێگە بە دووبەرەکی پێکھاتەکان نادەین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 يناير 2021

بەرھەم ساڵح: ڕێگە بە دووبەرەکی پێکھاتەکان نادەین




ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی درێژەدان جەنگ دژ بە تیرۆر ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش،چونکە تاوەکو ئێستا ھەڕەشەی جددییە بۆسەر سەقامگیری وڵات. 


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار محەمەد رەزا حەیدەر و سەبارەت بە دواین گۆرانکارییە ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆکرا.


لە دیدارەکەدا،باس لە کارە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە کرا کە چەند ناوچەیەکی کردووەتە ئامانج، بۆ ئەو مەبەستەش دووپاتکرایەوە لە گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.


ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی درێژەدان جەنگ دژ بە تیرۆر، چونکە تاوەکو ئێستا هەڕەشەی جددییە بۆ سەر سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان، هەروەها بەگرنگییەوە باسی لە بەهێزکردنی توانای دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کرد بۆ بەگژداچوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و راوەدوونان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە ھەوڵ دەدات ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدات.


لە کۆتایی دا، سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لەسەر پێویستی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوەی و گرنگی پرکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان تاوەکو ھیچ دەرفەتێک نەمێنێتەوە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هاووڵاتیانی سڤیل و دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان پێکھاتەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق