مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 يناير 2021

مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



وەزارەتی دارایى ڕایدەگەیەنێت: موچەی بەشێک لە دەزگاکانی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان دابەش دەکرێت. 



ئەمڕۆپێنجشەممە ۲۸ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی،  موچەی وەزارەتەکانى شارەوانی و گەشتوگوزار،  کارەبا و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری، خانەنشینانی پێشمەرگە، بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێبڕینی ٥٠٪ـەوە، دابەشدەکرێت". 


هاوکات، نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە، کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١۲ـی ساڵی رابردوو دابەشیکرد، بەجۆرێک لەو ساڵەدا هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سێیانیان بۆ ٢٠١٩، و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە". 


لەو پێنج موچەیەش کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەشکراوە، تەنیا یەکێکیان موچەی تەواوبووە، یەکێکیان بە لێبڕینی ١٨%، سیانیان بە لێبڕینی ٢١% بووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق