ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان،پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەم، لەناوچە شاخاوییە سنوورەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٤ پلە دەبێت،لە سلێمانی ١٤ پلە دەبێت و لە دھۆک ١٣ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ١٦ پلە دەبێت.
سبەی،بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٣ پلە دەبێت،لەسلێمانی ١٢ پلە دەبێت،لە دھۆک ١٢ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ١٦ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق