هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان، له حهڤدهمین ساڵیادی كردهوه تیرۆریستیهكهی شوباتدا، ڕاگهیانراوێكی بڵاو كردهوه، تیایدا باسی خوێنى شەهیدان و قوربانییەکانی كارهساتهكه، بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.
دەقی راگەیەنراوی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان :
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، ١٧ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژى ١ـى شوباتى ساڵى ٢٠٠٤ تیرۆریستانى دوژمنى ئارامى و پێکەوە ژیان لە دووکردەوەى خۆکوژیدا لە هەردوو لقى٢ـى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى٣ـى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ١٠٣بەرپرسى حکومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و ئەندامانى هەردوو حزب و هاوڵاتییان شەهیدکرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
ئەگەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان، نەک هەرهێندە بەڵکو ئیرادەى بەرگرى و قارەمانێتى هێزى"پ.م" لە کوردستان پاش چەند ساڵێک داستانى مەزنى لە ڕووبەڕووبونەوەى گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆریستى تۆمارکرد و لە برى جیهان شەڕى تیرۆریستانى داعشى کرد بەجۆرێک کە مرۆڤایەتى بە شانازییەوە ئاماژەى پێدەکات.
ئەمساڵیش کە یادى شەهیدانى ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات.
هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکێتى ڕیزەکانى گەلەکەمانبێت ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەگەر چى بەهۆى بارودۆخى تەندروستى و بە ئامانجى پاراستنى تەندروستى کەسوکارى شەهیدەکان مەراسیمى تایبەت بەو یادە رێکناخرێت، بەڵام بیرەوەرى شەهیدان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە خزمەتگوزارى کەسوکارى سەربەرزیان و تۆمارى سەروەریەکانیانین.
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
١ـى شوباتى ٢٠٢١
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق