هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
ناوک کەوتن تەنها ترازانی دەمارێکە کەپەیوەستەبەناوکتەوە وەک هەردەمارێکی تری قاچ و دەستت کەلەجێ دەچێت وەک چۆن هەموو هەموو ئەندامانی جەستەت شادەماری خۆی هەیە بەهەمان شێوەش گەدەش شادەماری خۆی هەیە لەکاتێکدا ئەودەمارەش بەهۆی لەجێ چونیەوە گەدەت ڕەق دەکات .
هۆکارەکانی ناوک کەوتن :
۱-بەهۆی هەڵگرتنی شتێکی قوورس کەلەناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە .
۲-بەهۆی پلیکانەوە کەزۆر بەپەلە بەپلیکانەکاندا سەربکەویتو یان دوودووپلەکان ببڕیت .
۳- بەهۆی خورپەوە واتا ڕاچڵەکاندنێکی لەناکاو بەهۆی دەنگێکی بەرزەوە بێت یان هاوارکردنێکی لەناکاو یان هەواڵێکی ناخۆش .
٤-زۆرجار دەڵێن مناڵ بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن ترساوە ، کەتوشی سکچون و ڕشانەوە وڕاچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا .
نیشانەکانی ناوک کەوتن و زیانەکانی:
۱-توشی دڵە ڕاوکێت دەکەن وەک خۆمان دەڵێین دڵە خوورپێ کەدڵت وەک ئاسایی خۆی لێنایات یان خێرا لێ ایات یان زۆر بەهێواشی لێ ایات .
۲- توشی قەبزی و قوورحەی مەعیدەو التیهابی ڕیخۆڵەت دەکات .
۳-توشی سڕبوون و ئازاری ئەژنۆکانت و پشتت دەکات .
٤-زۆرجار لێوت وشکەو تینوویەتیت ناشکێـت.
٥-هەمیشە هەست بەخەمۆکی و حەز بەتەنهایی دەکەیت .
٦-زۆرجار توشی توڕەبوونت دەکات .
۷-هەمیشە هەست بەئازارو قوورس بوونی سەرت دەکەی .
۸-بەردەوام بەرچاوت تاریکە .
۹-بەردەوام هەست دەکەی تێریت بەڵام هەمان کات برسیشتەو وەک پێویست نانت پێ ناخوڕێت .
۱۰-بەردەوام هەست بەڕەقبوونی مەعیدەت وەبەرمیزەڵانیشت دەکەی زۆرجار سکت بەتەواوەتی ئازاری دەبێت .
ئەگەرتۆ یەکێک لەو هۆکارو چارەسەریانەت هەبوو ئەوە پێویستە خۆت چارەسەر بکەیت لای کەسێکی شارەزا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق