هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
ئەمڕۆ بەچاودێری و سەرپەرشتی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەی مامۆستا جەمال عەبدول لە شاری مامۆستایان سەر بە پاڕێزگای سلێمانی دانرا.
ئاماژە بەوەشکرا:"لە مەراسیمەکەدا بەرێزان پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری شاری سلێمانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون".
جەختیشکرایەوە:" هەریەک لە بەرێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری پڕۆژەکە و مامۆستا جەمال عەبدول و بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، وتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد".
شایەنی باسە:" ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ڕەسەن جێبەجێ دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق