سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست، لە سەرچاوەیەکی فەرمی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پاپای ڤاتیکان لە مانگی ئازاری داهاتوودا، سەردانی عێراق دەکات لەمیانەی سەردانەکەیدا چاوی بە عەلی سیستانی، رابەڕی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت.
ئەمڕۆ ۲۸ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، ماڵپەڕی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پاپا فرانسس، پاپای ڤاتیکان بەنیازە مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بکات، کە وەکو هاوخەمییەك دەبێت بۆ تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیران، کە هەفتەی رابردوو لە عێراقدا روویدا، لەمیانەی سەردانەکەیدا، چاوی بە عەلی سیستانی رابەڕی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت، سەردانی چەند شوێنێێکی ئایینی وڵاتەکە دەکات".
پاپا فرانسس، چەند ساڵێکە هەوڵی زیاتر دروستکردنی پەیوەندی نێوان مەسیحی و مسوڵمانان دەکات، و لە ساڵی ٢٠٠٩دا، لەگەڵ شێخ ئەحمەد تەیب، سەرکردەی دیاری سوننەکان و پێشنوێژی ئەزهەر، بەڵگەنامەی برایەتی و مرۆڤایەتییان واژۆکرد".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق