نیشانه‌كانی هه‌وكکردنی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 يناير 2021

نیشانه‌كانی هه‌وكکردنی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ چین؟




هاوژین محمد -تەندروستی -نوێ ژین


هەموو کەسێک لە ئێمە ئەندامی ریخۆڵە کوێرەی هـەیە ئەمە نەخۆشی نییە بەهەڵە لەناو خەڵکیدا ئەمانە دەوترێت، بەڵام هەوكکردنی ریخۆڵە كوێرە نەخۆشیەکەو بریتیە لەهەوكکردنی ناو پۆشی ریخۆڵە كوێرە و پاشان بڵاوبونەوەی بۆ بەشەكانی تری، سەرەڕای گەشە نەكردن‌ و بچوكی قەبارەی ریخۆڵە كوێرە، دەركەتووە كە ریخۆڵە كوێرە بەشدارە لە هـاوسەنگی بەرگری ناووپۆشی ریخۆڵە.



ئەم نیشانانە دەریدەخەن ئەو کەسە تووشی ریخۆڵە كوێرە بووە ‌:


۱- ئـازاری ناوسك‌ و دەووری نـاوك ، پاشان ئازارەكــە دەچێتە بەشی خوارەوەی لایراستی سك لەكاتی پەستان خستنە سەر سكی نەخۆشەكە هەمان ئازاری بۆ دروستدەبێت.


۲- ئارەزوی خـواردن كەمدەبێتەوە، هەندێك جارتوشی هێڵنج‌و رشانەوە، و قەبزی یان سكچوون دەبێت.


۳- خێرا لێدانی دڵی نەخۆشەكە زیاد دەكـات و پلـەی گـەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە.


٤- كاتێك بە نەخۆش دەوترێت بكۆكـە یـان لە كاتی جووڵەدا نەخۆش هەست بە ئازار دەكات.


دەربارەی چارەسەری "هەوكکردنی ڕیخۆڵە كوێرە"تەنیا رێگەی چارەسەركردن بۆ ئەو حاڵەتە بریتیی لە لابردنی ئەو ئەندامە ئەویش بەئەنجامدانی نەشتەرگەری لەرێگەی كردنەوەی ناو سك یان نازورەوە.



رێنمایی گرنگی پزیشکەکان بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن یان دەیانەوێت نەشتەرگەری ئەنجامبدەن:


۱ ـ  له ‌ته‌واوی‌ دنیادا ئەم نەخۆشییە بڵاوبۆته‌وه‌ساڵانه‌ ٦٪ی‌ خەڵکی‌ تووشی‌ دەبن ، زۆر کات ئەو کەسانەی تووش دەبن کەپێشتر تووشی‌ هـەوکردنی‌ ڕیخۆڵە کوێرە بوون لەبەر کـەمتەرخەمی خـۆیان دواتر لێیان خراپتر دەکات.


۲ ـ هـه‌ركات نه‌خۆش بڕیاری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ڕیخۆ‌ڵە كوێره‌ی‌ دا بەلایەنی کەمەوە ٤ چوارکاتژمێر، پێشتر هیچ نەخوات و نەخواتەوە،دواتر له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆرە ‌دەرمانی دژە خۆرە وەربگرێت.



رێنمای دەکرێن لە کاتی بوونی ئـازاری هاوشێوەی ئـەم نەخـۆشییە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق