سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بەرپرسانی ئیدارە نوێیکەی ئەمریکا رایدەگەیەنن :"جۆ بایدن" ـی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە، واژۆ لەسەر بڕیارێک دەکات، بۆ فراوانکردنی پرۆگرامی وەرگرتنی کۆچبەران.
ئەمڕۆ پێنجهشممه، ۲۸ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، ماڵپەڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن بڵاویکردوە، بەرپرسانی ئیدارەی "جۆ بایدن "ـی سەرۆکی ئەمریکا رایانگەیاندووه " بایدن" دەست دەکات بە فراوانکردنی پرۆگرامی وەرگرتنی کۆچبەران، کە رێگە بە دەیان هەزار کۆچبەری دیکە دەدات، بۆ هاتنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە، هەروەها ئامانجی ئەوەیە لە واژۆکردن لەسەر ئەو بڕیارە، بۆ ئەوەیە کە رێگە بە ژمارەیەکی زیاتر کۆچبەر بدات، بێتە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە".
هاوکات ئیدارەی "دۆناڵد ترەمپ"ـی سەرۆکی پێشوو، سیاسەتێکی توند پەیڕەو دەکرا، بە جۆرێک لە ساڵێکدا وەرگرتنی کۆچبەران بۆ ١٥ هەزار کەس کەمکرایەوە".
جۆ بایدن، ئاماژەی بەوەشدا:"پێشتر بەڵێنیدابوو، کە ئەگەر ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا، بریارێک واژۆدەکات بۆ زیادکردنی وەرگرتنی کۆچبەران بۆ ١٠ بەرامبەر، بەو پێیەش پێشبینیدەکرێت ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی وەردەگیرێن، بۆ ١٢٥ هەزار کەس مەزندە بکرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق