تەندروستى جیهانى: ژنانى دووگیان نابێت ڤاکسینى مۆدێرنا بەکاربهێنن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 يناير 2021

تەندروستى جیهانى: ژنانى دووگیان نابێت ڤاکسینى مۆدێرنا بەکاربهێنن




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایدەگەیەنێت:وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ئافرەتانی دووگیانەوە، مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا زیادەکات. 


ئەمڕۆ ۲۸ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:"وەرگرتنی ڤاکسین ژیانی ئافرەت دەخاتە مەترسیەوە، لەگەڵ ئەوەى دوگیانبوون ئافرەتان زیاتر ئەخاتە بەردەم مەترسى، توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەڵام لە ئێستادا رێنمایی ئافرەتانی دووگیان ناکەین بە وەرگرتنى ڤاکسین، تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کە ئەو ئافرەتانە کارەکانیان مەترسى توشبونیان بە کۆرۆنا زیاتر بکات، لە کەرتى تەندروستى کاربکەن، کە ڤاکسینى "مۆدێرنا تاقیکردنەوەى زیاتر لەسەر ئافرەتانی دووگیان پێویستە". 


 هاوکات،ناتواندرێت رێنوینى زۆر بە ئافرەتانی دووگیان بدرێت،   بەرپرسێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانی، کیتی ئۆبرایان ئاماژەی بەوەدا:" هیچ هۆکارێکى سەرەکى نییە کە رێگە بە ئافرەتانی دووگیان نەدات، بۆ وەرگرتنى ڤاکسین، بەڵام ئێمە دەڵێن کە تا ئێستا زانیارى تەواومان لەبەردەستدا نییە، نازانین ڤاکسینەکە بۆ ئافرەتانی دووگیان چۆن کاردەکات، بۆیە لە ئێستادا رێنمایی ئەو ئافرەتانە دەکەین کە ڤاکسینى مۆدێرنا وەرنەگرن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق