بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
دوو تۆمه‌تبار به‌ناسنامه ئێرانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ده‌ستگیرکران، كه‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه و ویستوویانه له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه.
لەڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووە و تێداھاتووە: "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوو و گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست".
ئاماژە بەوەشکراوە: "توانیمان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیر بكه‌ین كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی ١٠ ملیۆن تمه‌نی".
لەبارەی سزادانی تۆمەتبارەکانەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار "س.س" له‌دایكبووی ١٩٩٤و "ب.م" له‌دایكبووی ١٩٩٠ به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق