سەیران سەردار_تەندروستی_نوێ ژین
كەمی سەرنج و لەبیرچونەوە گرفتێكی جددییە كە زۆر كەس روبەڕوی دەبێتەوە لە تەمەن و رەگەزی جیاواز، دەبیتە هۆی ماندوبونی مێشك، كەسە توشی لەبیرچونەوە، بیركردنەوە و كەمی سەرنجدان دەبێتەوە، ئەمەش زۆر كات وایلێدەكات نەتوانێت بڕیار دەربارەی شتە سادەكانیش بدات.
دەكرێت ئەم گرفتە لە ئەنجامی چەند هۆكارێكەوە بێت:
١-کەمخەوی: كەمی خەو دەبێتە هۆی ئەوەی مێشك بە باشی فرمانەكانی بە جێنەگەیەنێت، بەهێزیت كەمدەكاتەوە و تەنانەت جەستە لاواز دەكات.
٢-سترێس و دڵەڕاوکێ: سترێس و دڵەڕاوكێی بەردەوام دەبێتە هۆی ناجێگیری باری دەرونی و لاوازبونی بەرگری جەستە، لەلایەنی جەستەیی و دەرونییەوە لاوازت دەكات و توشی شەكەتی دەبیت.
٣-هۆڕمۆنەکان: هەر یەك لە هۆڕمۆنەكان كارێكی جەستە رێدەخەن، ناهاوسەنگبونیان چەندین گرفت دروستدەكات، كە یەكێك لەوانە لەبیرچونەوەیە.
٤-دەرمان: هەنێك لە دەرمانەكان زیانی لاوەكییان هەیە و كاروفرومانەكانی جەستە تێكدەدەن.
٥-ناجێگیری سیستمی خۆراکی: ناتەندروستی خۆراكی كاریگەری لەسەر مێشك هەیە، وەكو بایەخ نەدان بە ڤیتامین و كانزاكان، گرنگیدان بە خواردنی خێرا.
هەندێك نەخۆشی هۆكارن بۆ لەبیرچونەوە، بەتایبەتی ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە هەوكردن، شەكەتی و گۆڕانی گلوكۆزی خوێنەوە هەیە، یان نەخۆشی خەمۆكی، كەمخوێنی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق