ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
د.سامان بەرزنجی،وەزیری تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،ڕاگەیەندراوەێکی بڵاووکردەوە و تێیدا ھۆشداری بە ھاووڵاتیان دەدات سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری تەندروستی:
هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.
لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
17 ئازار 2021
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق