بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه.
لەڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووە و تێداھاتووە: "له‌میانه‌ی چالاكییه‌كی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی "پ.س.غ" له‌دایكبووی ٢٠٠١، "ع.أ.ب" له‌دایكبووی ١٩٩٧ و "ئـ.أ.ع" له‌دایكبووی ٢٠٠٠، ده‌ستگیركران كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵیان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت له‌جۆری ده‌مانچه".
ئاماژە بەوەشکراوە: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه".
لەبارەی سزادانی تۆمەتبارەکانەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق