هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم، خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی خوار مۆدێل ئاگادار دەكاتەوە، كە فۆڕم پڕ بكەنەوە بەمەبەستی تۆماركردنی زانیاری و ئامار .
ئەمرۆ پێنج شەممە٤ ئازاری ۲۰۲۱" بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند:"مەبەست لە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە،بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم،نابێت ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٨ ژمارەی پێبدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق