بەریتانیا..لەبارەی قاچاغچیەکان بڕیارێکی تووند دەردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 4 مارس 2021

بەریتانیا..لەبارەی قاچاغچیەکان بڕیارێکی تووند دەردەکات

 


 



سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزیری ناوەخۆ ڕایدەگەیەنێت: کە هەر قاچاغچیەک بگرن، بە سزای زیندانی هەتاهەتایی سزادەدرێت.


 ئەمڕۆ پێنجه‌شممه‌ ٤ـی ئازاری ۲۰۲۱، ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزیری ناوەخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند:" هەر قاچاغچیەک بیەوێت کەسێک بپەڕێنێتەوە ناو بەریتانیا روبەڕوی قورسترین سزا دەبێتەوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لەوەوە هاتووە، کە رۆژی شەممەی رابردوو ٨٧ کەس لە کەناراوەکانی باشوری بەریتانیا، لە خنکان گەڕاونەتەوە رزگارکراون". 


ئاشکراشیکردووە،هەڵمەتی گەڕان بۆ قاچاغچیەکان دەستیپێکردووە، هەر پەنابەرێک بیەوێت بەرێگەی یاسایی بێت بۆ ئەو وڵاتە، پێشوازی لێدەکەین و  هەروەها  هەموو خزمەتگوزارییەکی پێشکەش دەکەین". 


ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە چەندەها کەس لە رێگەی نایاسایی و قاچاغەوە و لە فەڕەنسا و کەناراوەکانی دەوروبەری بەریتانیاوە بە قاچاغ دەچنە ناو بەریتانیاوە، هەر پەنابەرێک بیەوێت بەرێگەی یاسایی بێت بۆ ئەو وڵاتە، پێشوازی لێدەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق