سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتى بەرگرى تورکیا، ڕادەگەیەنێت، هێلیکۆپتەرێکى سەر بەهێزى وشکانى سوپاى وڵاتەکەى تێکشکا، کە بە هۆیەوە نۆ سەرباز کوژران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢١، وەزارەتى بەرگرى تورکیا، ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٢ و ٤٥ خولەکى پاشنیوەرۆى ئەمرۆ پەیوەندیان لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکى سەر بەهێزى وشکانى پچڕاوە، لەکاتێکدا بەرەو شارۆچکەى تاتوان لە هەرێمى بەتلیس لە باشورى خۆرهەڵاتى تورکیا لە فڕیندابووە".
بەپێى ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى بەرگرى تورکیا، دواى گەڕان وپشکنین دەرکەوتوە کە هێلیکۆپتەرەکە لە هەمان ناوچە تێکشکاوە و بەهۆیەوە نۆ سەرباز کوژراون و چوارى دیکەش بریندار بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق