هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین
سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستن بە دوو خاڵەوە، یەکەمیان بە هۆی بارودۆخی ئه‌منی لە عێراق دووه‌میان بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه.
ئەمرۆ پێنج شەممە ٤ ئاداری ۲۰۲۱ خالید جەمال ئەلبێر، بەڕێوەبەری گشتی کاروبارەکانی مەسیحیی لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا"VOA" ڕایگەیاند: "ئه‌م دوو هۆکارە دەبێتە ڕێگرێک بۆ سەردانەکەی دیاریش نییە تا ئەم دەقەیە سەردانەکەی هەڵنەوەشاوەتەوە".
ناوبڕاو گوتیشی، " هەر لەمەراسیمی پێشوازیکردنی لە پاپا ڤاتیکان لەگەڵ ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ بە پێی ڕێنماییەکانی تەندروستی پێڕەو بکرێت".
هەر لە درێژەی گفتوگۆیەکانی بۆ بەشی دەنگی کوردی ئەمریکا "VOA" ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان هێنانی خێر‌و بەرەکەتە بۆ عێراق بە تایبەتیش هەرێمی کوردستان.
دەشلێت، "گه‌وره‌ترین ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی ئێستا له هەرێمی کوردستان نیشته‌جێن، قه‌داسه‌تی پاپا په‌یامێكی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌وانەش لەگەڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیاسی كۆده‌بێته‌وه".
دووپاتیشکرایەوە، "له‌یاریگای شه‌هید فرانسۆ حه‌ریری لە شاری هەولێر ئاماده‌بوونێكی گه‌وره ده‌بێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق