هەڤاڵ فازڵ_تەندرووستی_نوێ ژین
گۆشتی مریشک دادەندرێت بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی گۆشتی سپی لەدوای ماسی
زیانی کەمە بەراورد بە گۆشتی سور
بەتایبەتی ئەگەر بەبێ پێستەکەی بخورێت.
سوودەکانی خواردنی گۆشتی مریشک ئەمانەن:
۱-بەرھەڵستی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی خانە زیانبەخشەکان دەکات، ھەر بۆیە خواردنی گۆشتی مریشک بەسودە بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە شێرپەنجە.
۲-خواردنی گۆشتی مریشک بەبێ پێستەکەی یارمەتی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات.
۳-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات ،ھەروەھا شانەکان لە لەناوچوون دەپارێزێت.
٤-بەھۆی بوونی پڕۆتینی کەمچەوری تێیدایارمەتی بەھێزبوونی ماسولکەکان دەدات.
٥-توانایی دروستکردنی خڕۆکەی سوری خوێنی ھەیە،
ھەربۆیە گۆشتی مریشک دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت
بۆ ڕێگری کردن لە کەمخوێنی.
٦-دەبێتەھۆی چالاکردنی مێشک ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زەھایمەر.
۷-پارێزگاری لە تەندرووستی پێست دەکات، ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی زو پیربوون.
٨-ئێسک پتەو دەکات، ئێسک و ددانەکان لە لاوازبوون دەپارێزێت.
۹-یارمەتی کرداری بەرھەمھێنانی کاربۆھێدرات و چەوری دەدات،بەسودن بۆ بەرھەمھێنانی وزە و ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین لە لەشدا.
هەروەها گۆشتی سپی دادەندرێت بە سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتین،خۆشی تامەکەیان وا دەکات لە گەڵ کڕینی گۆشتی مریشک و جگەر و سیقەتۆرەش بکڕدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق