تەندرووستی _ نوێ ژین
خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆر دەبەخشێت بە لەش، چونکە بەرپرسە لە کردنەوەی خانەکان و پاراستنی لەش لە ژەهراوی بوون و کۆبوونەوەی چەوری، بەڵام ئەگەر ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە گەرم بێت سوودی زۆر زیاترە لە ئاوە ساردەکە.
سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەمانەن:
١- خواردنەوەی ئاوی گەرم لەگەڵ ھەنگوین و لیمۆ، دەبێتە ھۆی ئەوەی ژەھری ناو لەش نەمێنێت.
٢- خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم لە بەیانییاندا، سیستەمی ھەرسکردنی خۆراک بەھێز دەکات.
٣- تووشبوون بە قەبزی کەم دەکاتەوە.
٤- یارمەتی کەمبوونەوەی زیپکە و ھەوکردنی پێستی دەموچاو دەدات.
٥- دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەڵئاوسانی قورگ نەمێنێت.
٦- یارمەتی پاراستنی پێست دەدات، بریقەدار و گەشاوەی دەکات، هەمیشە بە گەنجی دەیھێڵێتەوە.
٧- بەسوودە بۆ هەوککردن و هەڵامەت و قورگ ئێشە و کۆکە، کە بەهۆی سەرماوە تووشت دەبێت، یارمەتی ئاسانکردنی هەناسەدان دەدات.
بەشێوەیەکی گشتی،خواردنەوەی ئاو لە ھەرکاتێکدا بێت سوودێکی گرینگی بۆ جەستە ھەیە، پزیشکان و پسپۆڕان بەردەوام ئاماژە بەوەدەن کە پێویستە ئاو زۆر بخورێت بە تایبەت ئاوی گەرم، چونکە سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق