تەندرووستی-نوێ ژین
دۆمەڵان ئەو ڕووەکە سروشتییەی کە لەگەڵ گرمەی ھەورە تریشقەدا سەرھەڵدەدات و خەڵکانێکی زۆر حەز بەخواردنی دەکەن،بۆ چەندین نەخۆشی سوودی ھەیە.
سوودەکانی دۆمەڵان بۆ تەندرووستی ئەمانەن:
١-زیاتر لە ١٥ جۆری پڕۆتینی تێدایە،وە چەندین جۆری ڤیتامینی تێدایە.
٢-دۆمەڵان بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ھاوسەنگ کردنی شەکرە.
٣-ھۆکارێکە بۆ مانەوەی پێست بەگەنجی،خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە ڕێگری لە پیری دەکات.
٤-بەسوودە بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان،بەتایبەت شێرپەنجەی جگەر.
٥-بەسوودە بۆ چارەسەری قەبزی و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس.
٦-بەسوودە بۆ ھەڵامەت و یارمەتی زوو چاکبوونەوە دەدات.
٧-بەسوودە بۆ بەھێزکردنی مووی ڕیش و قژ.
٨-ئێسک بەھێزدەکات و دژی پووکانەوەی ئێسکە.
٩-بەرگری لەش بەھێزدەکات و بەرزی پەستانی خوێن ناھێڵێت.
١٠-بەسوودە بۆ مانەوەی نینۆک و بە بەھێزیان دەھێڵێتەوە.
پێکھاتەی سەرەکی ئەم ڕووەکە، لە ئاو پێکھاتووە بڕێکی زۆر لە ماددە نیشاستەییەکان و پڕۆتینی تێدایە،بۆیە بەردەوام پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەدەن، کە دۆمەڵان زۆربخورێت چونکە سوودێکی یەکجار زۆر بەجەستە دەبەخشێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق