ھۆکارەکانی سڕبوونی دەستەکان چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 29 مارس 2021

ھۆکارەکانی سڕبوونی دەستەکان چین؟




تەندرووستی_نوێ ژین



دەستەکانی مرۆڤ بەیەكێك لە ئەندامە ئاڵۆزەكانی لەشی مرۆڤ دادەنرێن، بەهۆی ئەوەی رۆلێكی گەورەیان هەیە لەزۆرینەی چالاكیەكانی رۆژانەدا،بە سڕبوونی دەستەکانیش چەندین گرفت ڕوودەدات ئەمەش دەکرێت بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە بێت.


ھۆکارەکانی سڕبوونی دەستەکان ئەمانەن:


١-زەبری دەرەکی"شکاوی" زۆر بەکارھێنانی دەست لەو ماوەیەدا فشار دەخاتە سەر دەمارەکانی دەست و دەبێتە ھۆی سڕبوون.


٢-نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و غوددە.


٣-نەخۆشییەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار بە تایبەت کێشەی بڕبڕەی پشت.


٤-ھەوککردنی دەمارەکان ھۆکارێکە بۆ سڕبوونی دەستەکان.


٥-زیانە لاوەکییەکانی ھەندێک لە دەمارەکان وەکو دەرمانی کیمیایی و دەرمانی ڤایرۆس.


٦-ھەوککردنی بۆڕی خوێن.


٧-کەمی ڤیتامینەکان لە جەستەدا کە وادەکات دەستەکان ھەست بە سڕبوون بکەن.


٨-چارەسەر بە تیشك لەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.


هەندێك كەس هەست بە بێ هێزی و لاوازی دەكات لە دەستەکانی یاخود لە قۆڵەكانیدا، ناتوانێت شتی قورس هەڵگرێت، ھەر بۆیە پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن،ئەو خواردنانەی ڤیتامینیان تێدا زۆر بخورێن تاوەکو ئەم حاڵەتە ڕوونەدەدات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق