بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزيری بەرگری ئێران رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هەڵەيەکی ئيسرائيلدا شارەکانی حەيفا و تەل ئەبيب یەکسانی زەوی دەکەین.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند: "پلانی وێرانکردن و تەختکردنی شارەکانی حەيفا و تەل ئەبيب ئامادەيە، چاوەڕوانی ئاماژەيەکین لە سەرۆککۆماری ئيسلامی ئێرانەوە تا جێبەجێی بکەن".
حاتەمی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر لەم سەردەمەدا هێز بەکارنەهینین کە ستەمکاران تيايدا حوکم دەکەن لە هيچ زمانێک تێ ناگەن جگە لە هێز، بەهێز بوون تاکە ریگەيە بۆ ئەوەی بە سەربەخۆی بمێنيتەوە".
ئەم قسانەی وەزيری بەرگری ئێران دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا بنيامين نەتەنياهو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل رايگەياندبوو، ئێران لە پشت هێرشەکانی کەنداوی عومانەوە بووە، هۆشداریشیدا کە لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەن.
جێگای ئاماژەپێکردنە، پێشتر لە کەنداوەکانی عومان ھێرشکرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەم ھێرشە تۆمەتبار کرد و ھەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق