سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی پەسەند کردنی پرۆژە یاسایی بودجەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێم و تیمەکەی دەکات.
دەشڵێت، "هیوادارین هه‌مو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن".
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه، پيرۆزبايى له گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەمو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم. هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕيز و سوپاسن. بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پيويستى به هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى هه‌يه و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه بكه‌ين.
ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشودرێژی و سه‌ركه‌وتوانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكومەت بون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا.
هیوادارین هه‌مو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه دەبێته هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبون بۆ هەموان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەمو لایەنەكان ده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵات‌دا كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١/٤/٢٠٢١
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق