هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
هەندێک جار پێستیمان توشی خورانێکی زۆر دەبێت و دەبێتە هۆی بێزارکردنمان۰
چارەسەری ئەمەش ئاسانە بە جێبەجێ کردنی یەکێک لەم خاڵانەی خوارەوە:
۱-هەنگوین: هەنگوین یەکێکە لەو خۆراکانەی کە پێست شێدار دەکات و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات و دژە هەوکردنە، دەتوانی کەمێک هەنگوینی گەرم بدەی لە شوێنی خورانەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆی.
۲-ئەلۆڤێرا: تێکەڵکردنی یەک کەوچک لە ئەلۆڤێرا و یەک کەوچک زەیتی ڕووەکی شیا و کەوچکێک ڕۆنی گوێزی هندی زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەردە سەدەفیان هەیە.
۳-سۆدە: بۆ نەهێشتنی ئەو خورانی پێستەی بەهۆی پێدانی مێشولە یان ژەهراوی بوونەوەیە کەوچکێک سۆدە لەگەڵ کەوچکێک ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لەو شوێنەی دەخورێت.
٤-زەیتی گوێزی هندی:ئەگەر خورانی پێستت بەهۆی وشکبوونەوەیە ئەوا دەتوانی زەیتی گوێزی هندی ڕاستەوخۆ بدەی لە پێستە وشکەکە.
٥-شۆفان: شۆفان بدە لە خەڵەتە و بیکە بە ئارد دواتر لەگەڵ کەمێک سۆدە و ئاو تێکەڵی بکە تا وەک هەویری لێدێت و دواتر بیدە لە شوێنی خورانەکە.
ڕەنگە ئەم خورانە بەهۆی وشکبوونەوەی پێست یان پێوەدانی مێروو یان نەخۆشیەوە بێت وەکو نەخۆشی گڵاوپێستی " سەدەفیە۰
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق