هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم ماتۆڕە دەستبەسەرەکان ڕادەستى خاوەنەکانیان دەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 8 مارس 2021

هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم ماتۆڕە دەستبەسەرەکان ڕادەستى خاوەنەکانیان دەکاتەوە


 





ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


هاتووچۆى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت،  داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین لە ماوەى نێوان ساڵانى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٤، ماتۆڕەکانیان دەستى بەسەرداگیراوە دەتوانن لە ماوەى ١٥رۆژدا ماتۆڕەکانیان وەربگرنەوە.


بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ڕاگەیەنراوێکی بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند:" بەپێی رێنمایی ژمارە ٢ـی ساڵی ٢٠١٦ ماددەی ٤ ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ماتۆڕەکانیان لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەڕێگەی عەربەت لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٤، دەستیان بەسەردا گیراوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئازادکردنیان.


ئاماژەی بوو ئەوەشکردووه،" پێویستە لە ماوەی ١٥ رۆژدا واتە لە بەرواری ٤ـی ٣ـی ٢٠٢١ بۆ ١٩ـی ٣ـی ٢٠٢١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی داواکان بکەن، ئازادکردنەکە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان ئەنجام دەدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق