تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 27 أبريل 2021

تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکرێت





دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی ئەرکی ڕۆژانەیان مەفرەزەیەکی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بۆسەر دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن ڕاوچیەکانەوە تەقەیان لێ دەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،"لە کاتی دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان، بۆ سەر  دەریاچەى دەربەندیخان دواى گەڕان و پشکنین دەریاچەکە چەند راوچیەکیان بەدى کرد کە سەرقاڵى راوکردن بوون، بەڵام راوچیەکان  دەستڕێژى گولە  ئاراستەى مەفرەزەکان دەکەن و رووبەڕویان دەبنەوە، دواجار بەهاوکارى هێزەکانى ئاسایشى دەربەندیخان و پۆلیسى محەلى پاش رووبەڕوبونەوەیەکى زۆر راوچیەکان هەڵاتن".


هاوکات: "لە قەراغى دەریاچەکە توانرا دەست بگیرێت بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل و ۱۱ تۆڕى راوکردنى ماسى و ۱ بەلەم و لەگەڵ  چەند ماسیەکى زیندوو لە تۆڕەکان کرانەوە ناو دەریاچەکە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق