سەیران عزیز _ ناوەندی ھەواڵ _ نوێ ژین
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕهتیدهکاتهوه نیازیان هەبێت لەبری فڕۆکەی ئێف۱٦ ی ئەمریكی فرۆكەی جەنگیی ڕوسی بكڕن، ئاماژه بهوهش دهکات له ئێستادا بودجهی پێویست بۆ کڕینی فڕۆکهی جەنگی ڕوسی له بهر دهستدا نییه .
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەكانی عێراق مافی خۆیانە ئەو فرۆكەیە هاوردە بكەن كە پێویستیانە و بەكاری دەهێنن لەو بۆردومانانەی دژی داعش ئەنجامی دەدەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە دەستبەرداری فرۆكەی ئێف ۱٦ ی ئەمریكی ببن، بەتایبەت كە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و توانای بەرزی هەیە، لە ئێستادا ماوەی ۳ رۆژه ئەو فرۆكانە لەلایەن دەزگای بەرەنگابونەوەی تیرۆرەوە دژی داعش بەكاردەهێنرێن .
ھاوکات وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەوەشی دووپاتکردەوە كە هیچ هەوڵێكی ڕهسمی بۆ كڕینی فرۆكەی ڕوسی نەدراوە، چونكە لە ئێستادا بودجەی پێویست بۆ ئەو هەنگاوە بەردەست نییە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق