ئەفسەرانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە کەرکوک - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 22 مايو 2021

ئەفسەرانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە کەرکوک




سەیران عزیز _ ناوەندی ھەواڵ _ نوێ ژین 


فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە بۆ لەمەودوا ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەچنە ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش لە کەرکوک و لە بنکەی کەی وەن دەوامی فەرمی دەکەن، لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەش بۆ کەرکوک دەڵێت ھیچ شتێک لەو بارەیەوە لە ئارادا نییە . 


لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، ئەوەی ئێستا هەیە و كاری لەسەر دەكرێت بریتییە لە كردنەوەی ژووری هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی عیراقی لە دیالە و كەركووك ومەخموور و موسڵ ئەمەش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەفتەی ڕابردوو ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لە دیالە دەوامیان كرد، وە سبەینێ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەچنە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لە كەركووك و لە بنكەی كەیوەن دەوامی فەرمی دەكەن. 


لەبارەی ژووری ھەماھەنگی ھاوبەشی تایبەت بە مەخموور و موسڵیش باس لەوە دەکات،کە لەم هەفتەیەدا دەكەوێتە بوار جێبەجێكردنەوە، تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتە بڕیاری تایبەت بە چالاكبوونی هەموو ژوورەكان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

 

لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك و دروستكردنی هێزی هاوبەش، جێگری سوپالاری پێشمەرگە رایگەیاند: هیچ شتێك لەبارەی ناردن و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك لە ئارادانییە، بەڵكو ئەوەی هەیە تەنیا ژووری ئۆپەراسیۆنەكانە كە دەست بە كاری خۆیان دەكەن، و ئەویش كاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هەواڵگری و هاوئاهەنگییە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق