سوودەکانی ڤیتامین ئەی چین ؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 22 مايو 2021

سوودەکانی ڤیتامین ئەی چین ؟


 

تەندرووستی _ نوێ ژین


ڤیتامین ئەی یەکێکە لە باشترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ پاراستنی پێست و قژ، سەرچاوەی سەرەکی بەشێکی سەرەکی ئەو دەرمان و پێکهاتانەیە کە بۆ جوانکاری بەکاردەهێنرێت، جگە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەی ڤیتامین ئەی تێیدا زۆرە، دەتوانیت لە شێوەی حەبیشدا بیخۆیت و بەکاریبهێنیت بەمەرجێک بەپێی ڕێنمایی پزیشک بێت.


ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە وەک جگەری ئاژەڵ و هێلکە و برۆکلی و ماست و شیر و مانگۆ، شوتی، گێزەر و کاهو و قەیسی و پەتاتە و مەعدەنوس و زەعتەران و بیبەری تون و بیبەری سوور لەگەڵ هەموو ئەو خواردنە ڕووەکیانەی ڕێژەی سەوزییان زۆرە.


سوودەکانی ڤیتامین ئەی بۆ لەشی مرۆڤ:


١- هۆکارێکە بۆ شاردنەوەی چرچولۆچی دەموچاو، چونکە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە و ڕێگا لە زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەگرێت و پێست بە گەنجی و جوانی دەهێڵێتەوە.


٢- باشترین پێکهاتەیە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە، چونکە یەکسانی زەیتی سروشتی پێست ڕادەگرێت کە دەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە.


٣- خانەکانی پێست و لەش نوێ دەکاتەوە و شانەکان بەهێز دەکات.


٤- ڤیتامین ئەی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی قژ، چونکە بێخی سەر خاوێن دەکاتەوە و بەهێزی دەکات و ڕێگە لە وشکبوونەوەی قژەکە دەگرێت و دەیگەشێنێتەوە.


٥- یەکێکە لە باشترین ئەو پێکهاتانەی کە ئاستی بینینی چاو بەهێز دەکات بەتایبەتی لەشەودا و ناهێڵێت چاو وشک بێتەوە.


٦- ڤیتامین ئەی دەبێتە هۆکارێک بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان، چونکە یەکسانی خڕۆکە سپیەکان ڕادەگرێت و رێگە لە چوونی بەکتریا و میکرۆب دەگرێت بۆ لەش.


٧- گورچیلە ئەندامێکی گرنگی لەشە، ڤیتامین ئەی هۆکارێکە بۆ پاراستنی گورچیلەکان و کارەکانی چالاک دەکات.



لێرەدا پزیشکان دەری دەخەن کە ڤیتامین ئەی بە گشتی سوودی هەیە بوو لەش،وە هۆکارێکیشە بوو بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق