ئابوری _نوێ ژین
نرخی نەوت ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بۆ ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیھان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردانەھاتووە، بەڵام نەوتی ئەمریکی نرخەکەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی ئەیلوولی ٢٠٢١، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٤ دۆلار و ٥٦ سەنتە.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكی ٧٠ دۆلارو ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە جیھاندا، پەیوەستە بە دۆخی ئابوری و سیاسی وڵاتان و کەم بوونەوە و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، بەمەش نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق