سودە سەرسوڕھێنەرەکانی ھەنار بۆ تەندروستی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 20 سبتمبر 2021

سودە سەرسوڕھێنەرەکانی ھەنار بۆ تەندروستی


 









تەندروستی_نوێ ژین


هەنار یەكێكە لەو میوە تام خۆش و بەسودانەی لە وەرزی پایزدا پێدەگات، کە دەوڵەمەندە بەكۆمەڵێك پێکھاتەی خۆراكی گرنگ وەک، ڤیتامین و كانزاكان، دژە ئۆكسان ‌و ڕێژەیەكی زۆر لەئاو ، هەروەها پڕۆتین ‌و شەكر‌و ڕیشاڵیشی تێدایە، لەبەرئەوە خواردنی كۆمەڵێك سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.


لێرەدا باس لە ھەندێک لە سودەکانی ھەنار دەکەین:


١-هەنار پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەكان دەكات.


٢-بەهۆی ئەو ئەنزیمانەی كە لەپێکھاتەی ھەناردا ھەیە، ڕێگری لە لاوازبوونی ئێسك دەكات.


٣-خواردنی هەنارێکی قەبارە مامناوەند وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی زیاد بکات.


٤-هەنار ڕێژەیەكی زۆر لەدژە ئۆكسانی تێدایە یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە خانەی شێرپەنجەیی.


٥-ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات.


٦-پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت هەربۆیە دەتواندرێت لە كاتی توشبوون بە تا سوود لە خواردنی هەنار وەربگیرێت.


٧-كرمی ڕیخۆڵە لە ناودەبات بەتایبەتیش لە منداڵاندا.


٨-بەردی گورچیلە لەناودەبات، لەبەرئەوە خواردنی بە شێوەیەكی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەبەردی گورچیلە. 


٩-ئەنیمیا یاخود كەمخوێنی چارەسەر دەكات.


١٠-نیشانەكانی زوو پیربوون دوادەخات، خواردنی وادەكات مرۆڤ بۆ ماوەیەكی درێژ ڕووخساری بە گەنجی بمێنێتەوە.


١١-نەخۆشی زەهایمەر چارەسەر دەكات، كە بەچوونە تەمەن مرۆڤ دووچاری دەبێت. 


١٢-خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت.


١٣-سەرئێشە چارەسەر دەكات.


١٤-بەهۆی بوونی پێكهاتەی گرنگ بۆ چاو لەهەناردا، خواردنی بۆ تەندروستی چاوەكان زۆر گرنگە.


١٥-نەخۆشیەكانی پووك یاخود هەموو ئەو نەخۆشیانەی دووچاری پووك دەبێت چارەسەر دەكات.


بێگومان لەدوای خوێندنەوەی ئەم ھەواڵە بڕیار دەدەیت کە خواردنی ھەنار بکەیت بە کارێکی ڕۆژانە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبیت لە سوودەکانی ئەو میوە ناوازەیە.









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق